نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1020 | 7 | 66 | قال الملأ الذين كفروا من قومه إنا لنراك في سفاهة وإنا لنظنك من الكاذبين |
| | | ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که بێ بڕوا بوون له قه‌ومه‌که‌ی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه تۆ له نێو نه‌فامیدا ده‌بینین ( تۆ ناگۆڕێیت و پێش ناکه‌ویت) و به‌ڕاستی ئێمه واده‌زانین تۆ یه‌کێکیت له درۆزنه‌کان. |
|
1021 | 7 | 67 | قال يا قوم ليس بي سفاهة ولكني رسول من رب العالمين |
| | | (هود) فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم من هیچ گێلی و نه‌فامیه‌کم پێوه نیه، به‌ڵکو من فرستاده‌یه‌کم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه‌وه... |
|
1022 | 7 | 68 | أبلغكم رسالات ربي وأنا لكم ناصح أمين |
| | | په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگاری خۆمتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم و من بۆ ئێوه دڵسۆز‌و ئه‌مینم. |
|
1023 | 7 | 69 | أوعجبتم أن جاءكم ذكر من ربكم على رجل منكم لينذركم واذكروا إذ جعلكم خلفاء من بعد قوم نوح وزادكم في الخلق بسطة فاذكروا آلاء الله لعلكم تفلحون |
| | | ئایا ئێوه سه‌رسام بوون له هاتنی به‌رنامه و یادخه‌ره‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ سه‌ر پیاوێکی (ڕاستگۆ) له خۆتان؟ تا بێدارتانبکاته‌وه، جا یادی ئه‌و کاته بکه‌نه‌وه که خوا ئێوه‌ی کرده جێ‌نشین له دوای قه‌ومی نوح، له ڕووی جه‌سته‌وه زیاد له‌وان گه‌وره و تێر‌و ته‌واو به‌دیهێنان که‌واته یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن. |
|
1024 | 7 | 70 | قالوا أجئتنا لنعبد الله وحده ونذر ما كان يعبد آباؤنا فأتنا بما تعدنا إن كنت من الصادقين |
| | | (که‌چی قه‌ومی ناله‌بار له وه‌ڵامیدا) وتیان: ئایا تۆ هاتویته لامان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها خوا بپه‌رستین و واز له‌و په‌رستراوانه بهێنین (که ساڵه‌هایه) باو و باپیرانمان ده‌یانپه‌رستن؟! (به گاڵته و بێ باوه‌ڕیه‌وه وتیان): که‌وابوو ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که پێمان ده‌ده‌یت بۆمان پێش بهێنه!! |
|
1025 | 7 | 71 | قال قد وقع عليكم من ربكم رجس وغضب أتجادلونني في أسماء سميتموها أنتم وآباؤكم ما نزل الله بها من سلطان فانتظروا إني معكم من المنتظرين |
| | | هود فه‌رمووی: ئیتر ئه‌وه به‌ڵاو ناخۆشی و خه‌شمی خوا که‌وته سه‌رتان، ئایا ئه‌وه ڕاسته ئێوه موجاده‌له‌و ده‌مه ده‌مێم له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بت و په‌یکه‌ر که خۆتان و باو‌و باپیرانتان ناوتان ناون؟ بێگومان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به خواوه نیه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌لایه‌ن خواوه دانه‌به‌زیوه که ئه‌وانه بچوکترین کاریان به‌ده‌ست بێت، ئێوه چاوه‌ڕێی بن، منیش له‌گه‌ڵتاندا له چاوه‌ڕوانانم. |
|
1026 | 7 | 72 | فأنجيناه والذين معه برحمة منا وقطعنا دابر الذين كذبوا بآياتنا وما كانوا مؤمنين |
| | | ئینجا (دوای دابه‌زینی خه‌شمی خوایی) هودو ئه‌و ئیماندارانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون، به‌ره‌حمه‌تێکی تایبه‌تی خۆمان، ڕزگارمان کردن، ئه‌وانه‌ش که ئایه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌زانی دوابڕاومان کردن و ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕدار نه‌بوون به مژده‌کانمان. |
|
1027 | 7 | 73 | وإلى ثمود أخاهم صالحا قال يا قوم اعبدوا الله ما لكم من إله غيره قد جاءتكم بينة من ربكم هذه ناقة الله لكم آية فذروها تأكل في أرض الله ولا تمسوها بسوء فيأخذكم عذاب أليم |
| | | بۆ سه‌ر قه‌ومی (ثمود)یش (صاڵح)ی برایانمان نارد (ئه‌ویش پێی وتن): ئه‌ی گه‌له‌که‌م خوا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و خوایه‌کی ترتان نیه، ئه‌وه‌تا به‌ڕاستی موعجیزه‌ی ئاشکراتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، ئه‌مه وشترێکه له‌لایه‌ن خواوه به‌تایبه‌ت بۆ ئێوه‌ی به‌دیهێناوه (له‌سه‌ر داخوازیی خۆتان) که موعجیزه‌یه‌کی ئاشکرایه، وازی لێ بهێنن با بله‌وه‌ڕێت له زه‌وی خواداو ده‌ست درێژی مه‌که‌نه سه‌رو ئازاری مه‌ده‌ن (چونکه هه‌ر ئازارتاندا) سزا‌و به‌ڵایه‌کی به‌ئێش و ئازار داوێن گیرتان ده‌بێت. |
|
1028 | 7 | 74 | واذكروا إذ جعلكم خلفاء من بعد عاد وبوأكم في الأرض تتخذون من سهولها قصورا وتنحتون الجبال بيوتا فاذكروا آلاء الله ولا تعثوا في الأرض مفسدين |
| | | یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌نه‌وه که خوا ئێوه‌ی کرده جێ‌نشین له دوای قه‌ومی عاد، ژیانی له‌سه‌ر زه‌ویدا بۆ ئاسان کردن، له ده‌شته‌کاندا کۆشک و ته‌لار دروست ده‌که‌ن، له شاخ و کێوه‌کانیشدا ژوور داده‌تاشن، که‌واته یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌ن و تۆوی خراپه و فه‌سادو گوناه له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌چێنن. |
|
1029 | 7 | 75 | قال الملأ الذين استكبروا من قومه للذين استضعفوا لمن آمن منهم أتعلمون أن صالحا مرسل من ربه قالوا إنا بما أرسل به مؤمنون |
| | | (دوای ئه‌و یادخستنه‌وانه‌ی صاڵح پێغه‌مبه‌ر) ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌وانه‌ی لووت به‌رزیان کرد له قه‌ومه‌که‌ی وتیان به‌وانه‌ی که چه‌وسێنراونه‌ته‌وه، له‌وانه‌یان که باوه‌ڕیان هێناوه: باشه ئێوه ده‌زانن که صاڵح له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه ڕه‌وانه کراوه؟! ئیمانداران وتیان: به دڵنیاییه‌وه ئێمه باوه‌ڕدارین به‌و په‌یامه‌ی که به‌ودا ڕه‌وانه کراوه. |
|