نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1010 | 7 | 56 | ولا تفسدوا في الأرض بعد إصلاحها وادعوه خوفا وطمعا إن رحمت الله قريب من المحسنين |
| | | (خه‌ڵکینه) فه‌ساد و گوناه و تاوان ئه‌نجام مه‌ده‌ن له زه‌ویدا دوای ئه‌وه‌ی چاکه‌کاریی ڕه‌نگی گرتووه‌و (خه‌ڵکی خه‌ریکن خووی پێوه ده‌گرن)، به‌رده‌وام هاناو هاوار بۆ خوا به‌رن له ترسی سزای دۆزه‌خ و به‌ئومێدی به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت، به‌ڕاستی ڕه‌حمه‌تی خوا نزیکه له چاکه‌کاران و چاکه‌خوازانه‌وه. |
|
1011 | 7 | 57 | وهو الذي يرسل الرياح بشرا بين يدي رحمته حتى إذا أقلت سحابا ثقالا سقناه لبلد ميت فأنزلنا به الما‌ء فأخرجنا به من كل الثمرات كذلك نخرج الموتى لعلكم تذكرون |
| | | هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه که بای شه‌ماڵ (هه‌ڵگری هه‌ڵمی ئاو) ده‌نێرێت له‌کاتێکدا مژده‌یه (بۆ خه‌ڵک) له‌نێوان دووده‌ستی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاردا، هه‌تا وای لێدێت که ئه‌و بایه هه‌وری سه‌نگین هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌وسا ده‌ینێرین بۆ ناوچه‌و وڵاتێکی مردوو، جا به‌هۆی ئه‌و ئاوه‌وه هه‌رچی به‌روبوومه ده‌ری ده‌هێنین، جا هه‌ر ئابه‌و شێوه‌یه مردووانیش له‌ناخی زه‌وی ده‌رده‌هێنین و زیندوو ده‌که‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن. |
|
1012 | 7 | 58 | والبلد الطيب يخرج نباته بإذن ربه والذي خبث لا يخرج إلا نكدا كذلك نصرف الآيات لقوم يشكرون |
| | | وڵاتی به‌پیت و چاک و ئاوه‌دان، دار‌و دره‌خت و ڕووه‌کی تێدا ده‌ڕوێت به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری، ئه‌وه‌ش که زۆنگ و پیس و بێ که‌ڵک بێت، شتی بێ سوود و بێ فه‌ڕ نه‌بێت، هیچی لێ په‌یدا نابێت، ئا به‌و شێوه‌یه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی جۆراوجۆر ده‌هێنینه‌وه بۆ که‌سانێک که دڵسۆزن و سوپاسی خوا ده‌که‌ن. |
|
1013 | 7 | 59 | لقد أرسلنا نوحا إلى قومه فقال يا قوم اعبدوا الله ما لكم من إله غيره إني أخاف عليكم عذاب يوم عظيم |
| | | سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه - نوح - مان ڕه‌وانه کرد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ی، جا ئه‌ویش پێی وتن: ئه‌ی گه‌ل و هۆزم ئێوه هه‌ر خوا بپه‌رستن، چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، به‌ڕاستی من ده‌ترسم له‌رۆژێکی گه‌وره‌دا تووشی به‌ڵاو سزایه‌کی زۆر سه‌خت ببن. |
|
1014 | 7 | 60 | قال الملأ من قومه إنا لنراك في ضلال مبين |
| | | ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ومه‌که‌ی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه تۆ له‌نێو گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌بینین!! |
|
1015 | 7 | 61 | قال يا قوم ليس بي ضلالة ولكني رسول من رب العالمين |
| | | نوح وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من هیچ گومڕاییه‌کم نیه به‌ڵکو من پێغه‌مبه‌رێکم و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوم... |
|
1016 | 7 | 62 | أبلغكم رسالات ربي وأنصح لكم وأعلم من الله ما لا تعلمون |
| | | په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگارمتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم، من دڵسۆزیتان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م، ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و باڵاده‌ستی خوا، ئێوه نایزانن... |
|
1017 | 7 | 63 | أوعجبتم أن جاءكم ذكر من ربكم على رجل منكم لينذركم ولتتقوا ولعلكم ترحمون |
| | | ئایا ئێوه سه‌رسام بوون له‌هاتنی به‌رنامه و یادخه‌ره‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ سه‌ر پیاوێکی (ڕاستگۆ) له خۆتان؟ تا بێدارتان بکاته‌وه‌و دینداری و خواناسی بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام ڕه‌حمتان پێ بکرێت. |
|
1018 | 7 | 64 | فكذبوه فأنجيناه والذين معه في الفلك وأغرقنا الذين كذبوا بآياتنا إنهم كانوا قوما عمين |
| | | (دوای ٩٥٠ ساڵ هه‌وڵ و کۆشش) هه‌ر به‌رنامه‌که‌یان به درۆزانی و بڕوایان پێ نه‌کرد، جا ئێمه‌ش خۆی و ئه‌و ئیماندارانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون له که‌شتیه‌که‌دا ڕزگارمان کردن و ئه‌وانه‌ی بڕوایان نه‌هێنا به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانمان نوقمی زریانه‌که‌مان کردن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان گه‌لێکی کوێرو نابینا بوون (له ئاستی ڕاستیه‌کاندا). |
|
1019 | 7 | 65 | وإلى عاد أخاهم هودا قال يا قوم اعبدوا الله ما لكم من إله غيره أفلا تتقون |
| | | بۆ قه‌ومی (عاد)یش (هود)ی برایانمان نارد (هه‌روه‌کو نوح) وتی: ئه‌ی گه‌ل و عه‌شیره‌تم هه‌ر خوا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، ئایا ئه‌وه له خوا ناترسن؟! |
|