نتائج البحث: 6236
|
ترتيب الآية | رقم السورة | رقم الآية | الاية |
1001 | 7 | 47 | وإذا صرفت أبصارهم تلقاء أصحاب النار قالوا ربنا لا تجعلنا مع القوم الظالمين |
| | | کاتێکیش ڕوویان به‌ره‌و ڕووی دۆزه‌خیان وه‌رده‌چه‌رخێنرێت ده‌ڵێن: په‌روه‌دگارا مه‌مانگێڕه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سته‌مکاراندا. |
|
1002 | 7 | 48 | ونادى أصحاب الأعراف رجالا يعرفونهم بسيماهم قالوا ما أغنى عنكم جمعكم وما كنتم تستكبرون |
| | | ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانن بانگی که‌سانێک ده‌که‌ن (له دۆزه‌خیان) که به‌ڕواڵه‌ت و سیمایاندا ده‌یانناسن و پێیان ده‌ڵێن: (خۆ ئیستا لاتان ڕوونه) که دار‌و ده‌سته‌و هێزو توانا و ماڵ و سامانتان فریاتان نه‌که‌وت؟! هه‌روه‌ها فیز و لووت به‌رزی و خۆ فش کردنه‌وه‌تان به‌هاناتانه‌وه نه‌هات!! |
|
1003 | 7 | 49 | أهؤلاء الذين أقسمتم لا ينالهم الله برحمة ادخلوا الجنة لا خوف عليكم ولا أنتم تحزنون |
| | | ئایا ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که‌کاتی خۆی سوێندتان ده‌خوارد ڕه‌حمه‌تی خوا نایانگرێته‌وه! (ئه‌وه‌ته خوا پێیان ده‌فه‌رموێت): ده بچنه به‌هه‌شته‌وه، نه ترس و بیمتان له‌سه‌ره نه‌غه‌م و په‌ژاره‌ش ده‌خۆن. |
|
1004 | 7 | 50 | ونادى أصحاب النار أصحاب الجنة أن أفيضوا علينا من الما‌ء أو مما رزقكم الله قالوا إن الله حرمهما على الكافرين |
| | | (دۆزه‌خیان به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌و غه‌م و په‌ژاره‌وه) هاواریان له به‌هه‌شتیان کرد‌و لێیان پاڕانه‌وه‌و وتیان: نه‌ختێک ئاومان به‌سه‌ردا بڕێژن، یان به‌شمان بده‌ن له‌و ڕزق و ڕۆزیانه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون (به‌هه‌شتیه‌کان له وه‌ڵامیاندا) وتیان: به‌ڕاستی خوا خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌هه‌شتی له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕان حه‌رام کردووه... |
|
1005 | 7 | 51 | الذين اتخذوا دينهم له‌وا ولعبا وغرتهم الحياة الدنيا فاليوم ننساهم كما نسوا لقا‌ء يومهم هذا وما كانوا بآياتنا يجحدون |
| | | ئه‌وانه‌ی که‌کاتی خۆی ئاینه‌که‌یان به‌گه‌مه‌و گاڵته گرتبوو، ژیانی دنیا غه‌ڕاو سه‌رگه‌ردانی کردبوون و خه‌ڵه‌تاندنی، جا ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌وانه فه‌رامۆش ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو ئه‌وان ئه‌م ڕۆژه‌یان فه‌رامۆش کرد و له‌بیر خۆیان بردبۆوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که دژی ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌وه‌ستان و ئینکاری و به‌ربه‌ره‌کانیان ده‌کرد. |
|
1006 | 7 | 52 | ولقد جئناهم بكتاب فصلناه على علم هدى ورحمة لقوم يؤمنون |
| | | سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه کتێبێکمان بۆ هێنان هه‌موو شتێکمان له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانستی و زانیاری تێدا ڕوون کردۆته‌وه، هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ڕێنموویشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕی پێده‌هێنن. |
|
1007 | 7 | 53 | هل ينظرون إلا تأويله يوم يأتي تأويله يقول الذين نسوه من قبل قد جاءت رسل ربنا بالحق فهل لنا من شفعاء فيشفعوا لنا أو نرد فنعمل غير الذي كنا نعمل قد خسروا أنفسهم وضل عنهم ما كانوا يفترون |
| | | ئایا (بێ باوه‌ڕان) چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه له پێشهاتن و ڕوودانی هه‌ڕه‌شه قورئانیه‌کان نه‌بێت؟ جا ئه‌و ڕۆژه‌ی که (به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌کان) دێته دی، ئه‌وانه‌ی پێشتر فه‌رامۆشیان کردبوو ده‌ڵێن: به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یان هێنابوو (که‌چی ئێمه بڕوامان پێنه‌کردن و به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن): ئایا ئه‌وه که‌سێک نیه تکامان بۆ بکات؟ (به‌ڵکو خوا بمانبه‌خشێت)، یاخود بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دنیا‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاک بکه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌وسا ده‌مانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه خۆیان دۆڕاند‌و هه‌رچیان هه‌ڵبه‌ستبوو و باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو، لێیان ون بوو. |
|
1008 | 7 | 54 | إن ربكم الله الذي خلق السماوات والأرض في ستة أيام ثم استوى على العرش يغشي الليل النهار يطلبه حثيثا والشمس والقمر والنجوم مسخرات بأمره ألا له الخلق والأمر تبارك الله رب العالمين |
| | | بێگومان په‌روه‌ردگارتان (الله)یه که دروستکاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا (مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیشی بزانێت ئه‌و ڕۆژانه ماوه‌یان چه‌نده)، پاشان له‌سه‌ر عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستا (ئه‌ڵبه‌ته چۆنیه‌تیی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له‌راده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له پێشه‌وا مالیک و ئه‌حمه‌د پرسیووه، له وه‌ڵامدا وتوویانه: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیار کردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، به‌شه‌و، ڕۆژ داده‌پۆشێت؛ له‌کاتێکدا به‌شێنه‌یی عه‌وداڵه به‌دوایدا، خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌کان (هه‌ر هه‌موویان) به فه‌رمانی خوا که‌وتوونه‌ته گه‌ڕو له فه‌رمانی ده‌رناچن، ئاگادار بن و بزانن و تێفکرن که: هه‌رچی دروستکردن و بڕیاردانه هه‌ر بۆ ئه‌وه، (که‌واته ده‌با هه‌مووان فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و بین و له فه‌رمانی ده‌رنه‌چین)، موباره‌ک و پیرۆز‌و گه‌وره‌یه زاتی (الله) په‌روه‌ردگاری جیهانیان. |
|
1009 | 7 | 55 | ادعوا ربكم تضرعا وخفية إنه لا يحب المعتدين |
| | | هاناو هاوار بکه‌ن له په‌روه‌ردگارتان به‌پاڕانه‌وه‌ی به‌کوڵ، به‌نهێنی (له‌کات و شوێنی له‌باردا) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته ده‌ست درێژکارانی خۆش ناوێت ( مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ن که هاناو هاوار بۆ غه‌یری خوا ده‌به‌ن). |
|
1010 | 7 | 56 | ولا تفسدوا في الأرض بعد إصلاحها وادعوه خوفا وطمعا إن رحمت الله قريب من المحسنين |
| | | (خه‌ڵکینه) فه‌ساد و گوناه و تاوان ئه‌نجام مه‌ده‌ن له زه‌ویدا دوای ئه‌وه‌ی چاکه‌کاریی ڕه‌نگی گرتووه‌و (خه‌ڵکی خه‌ریکن خووی پێوه ده‌گرن)، به‌رده‌وام هاناو هاوار بۆ خوا به‌رن له ترسی سزای دۆزه‌خ و به‌ئومێدی به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت، به‌ڕاستی ڕه‌حمه‌تی خوا نزیکه له چاکه‌کاران و چاکه‌خوازانه‌وه. |
|